پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان

سه‌رۆك بارزانی: له‌ خودای مەزن داواكارم ئەو مانگە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ هەموو لایەك
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ په‌یامێكدا مانگی ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ خودای مەزن داواكارم ئەو مانگە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ هەموو لایەك.

ده‌قی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم نوێژ و رۆژوو و نزای هەمووان قبووڵ بكات و هاتنی ئەو مانگە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ هەموو لایەك.

مسعود بارزانی

29ی شەعبانی 1443ی کۆچی

1ی نیسانی 2022