سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا ئۆكرانیا بێ‌ئومێد ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا رایگەیاند، شەڕی ئۆکرانیا شەڕی ئێمە نیە، نە چەك نە سەرباز بۆ ئۆکرانیا نانێرین و رێگەش نادەین هاوکاری سەربازی بەوڵاتەکەماندا بگاتە ئۆکرانیا.
له گوتارێكدا له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا، ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا گوتی: ئەگەر رووسیا نەوت و غازمان لێ بگرێتەوە رەق دەبینەوە و ناچار دەبین هەموو کارگەکانمان دابخەین و ئابووریمان وێران دەبێت.
ئۆربان له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه، "ئەمە شەڕی ئێمە نیە، پێویستە ئێمە لەدەرەوەی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا بین، پێچەوانەی چەپەکان، کە پێیانوایە ئۆکرانیەکان شەڕ بۆ ئێمە دەکەن. ئەمە تێگەیشتن و بۆچوونێکی هەڵەیە".
هه‌روه‌ها گوتی: "لەو شەڕدا ئێمە هیچ شتێك نابەینەوە، بەپێچەوانەوە هەموو شتێك دەدۆڕێنین. کەواتە نەچەك نە سەربازیش دەنێرین بۆ شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا. رێگەش نادەین بە وڵاتەکەماندا هاوکاری سەربازی بگه‌یه‌ندرێنه بۆ ئۆکرانیا، چونکە کارێکی لەمشێوەیە وڵاتەکەمان دەکاتە ئامانجی سەربازی. ئەگەر سزاش بەسەر وڵاتانی هەناردەکاری نەوتدا بسەپێنین، ئەوانیش بۆریەکانیان دادەخەن و هەنگاریا نەك تەنیا سه‌رمایان ده‌بێت، بەڵکو بەهۆی سەرماوە هەموو شیتێك لە وڵاته‌كه‌یان رادەوەستێت، ئەوکات پێویسته یەدەگی خۆمان بەکاربهێنین و دوای ماوەیەکیش یەدەگمان نامێنێت و ناچار دەبین کارگەکانمان دابخەین، خەڵکێکی زۆر بەخۆشمەوە کارەکانمان لەدەست دەدەین".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "ئۆکرانیا ناتوانێت داوای هاوکاری لە ئێمە بکات، لەکاتێکدا ئێمە بەو هاوکارییە وڵاتەکەی خۆمان وێران دەکەین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له یه‌ده‌گی نه‌وتی ستراتیژی وڵاته‌كه‌ی ده‌خاته بازاڕ، بۆ ئه‌وه‌ی له كاریگه‌رییه‌كانی بایكۆتكردنی وزه‌ی رووسیا له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپا كه‌م بكاته‌وه و رێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت و رێژه‌ی هه‌ڵئاوستان بكات، 30 وڵاتی دیكه‌ش پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی بایدن ده‌ربڕی و جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، یه‌ده‌گی نه‌وتی وڵاته‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارده‌هێنن.
دوێنێش كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، بۆیه‌كه‌مینجار له مێژووی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان بڕیاری فرۆشتنی نه‌وتی یه‌ده‌گی ده‌ركرد و ئه‌و بڕیاره‌ی بایدنی به هه‌نگاوێكی نوێ له مێژووی سیاسی ئه‌مه‌ریكا وه‌سفكرد.
H.B