رووسیا خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ-ی راگه‌یاند
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
رووسیا بڕیاریدا گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌بكات بۆ جه‌نگ له چوارچێوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ (Millitary Conscription)، كه ماوه‌كه‌ی ته‌نیا ساڵێكه و به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی به‌رگری رووسیا وه‌ك هێزێكی یه‌ده‌ك ده‌یانهێڵێته‌وه و ناچنه به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ، به‌رپرسێكی پێنتاگۆن-یش پێیوایه ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه رووسیا به‌نیازی جه‌نگی درێژخایه‌نه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌وروپا.
رۆژی (31ی ئادار/ مارسی 2022) به‌پێی بڕیارێكی كۆماریی، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بڕیاریدا 135 هه‌زار گه‌نجی وڵاته‌كه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان (18-26) ساڵیدایه، په‌یوه‌ندی به خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه بكه‌ن، وه‌ك به‌شێك له یه‌ده‌كی سوپا و ئاماده‌كار بۆ جه‌نگ، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره هیچ په‌یوه‌ندی به جه‌نگی ئۆكرانیاوه نییه، به‌ڵكو رووسیا ساڵانه ئه‌م بڕیاره‌ی هه‌یه، هه‌رچه‌نده به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز ئه‌م قسه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌گه‌ر راستیش بێت، بۆ ئێستا راست نییه، چونكه خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ له‌رابردوودا ره‌مزی بووه، ته‌نیا 3 هه‌فته مه‌شقی ئاسایی به‌گه‌نجان كراوه، نه‌ك یه‌ك ساڵ له خزمه‌تی سه‌ربازیدا بن.
رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه بڕیاری خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ دوای 7 هه‌فته دێت به‌سه‌ر شه‌ڕی ئۆكرانیا، كه له‌لایه‌ن به‌رگریكارانی ئۆكرانیاوه سوپای رووسیایان تووشی شكست كردووه، له به‌ده‌یهێنانی ئامانجه سیاسییه‌كانیدا.
سێرگی شۆیگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا، رۆژی 28ی ئادار (مارسی 2022) رایگه‌یاند، كه یه‌كه‌كانی خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ نانێردرێنه ناوچه سه‌خته‌كانی شه‌ڕ، كه له فه‌رهه‌نگی سه‌ربازیدا به (خاڵی گه‌رم) ناسراون.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز ناردنی یه‌كه‌كه‌كانی خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ زۆر هه‌ستیاره، له رۆژی 9ی مارس وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا دانی به‌و راستییه‌دا ناوه، كه ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی ئه‌م یه‌كانه‌ی ساڵی پار-یان نێردراونه‌ته به‌ره‌كانی جه‌نگ و كوژراون، له‌كاتێكدا پوتن له چه‌ندین بۆنه‌ی جودادا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه سه‌رباز له رێگه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ نانێردرێنه به‌ره‌كانی جه‌نگ، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه له‌جه‌نگدا به‌شداری ده‌كه‌ن، كه ئه‌زموونیان هه‌یه.
جه‌نه‌راڵ ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا نه‌یتوانی ئه‌وه بشارێته‌وه، كه سه‌ربازانی خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ نێردراونه‌ته به‌ره‌كانی جه‌نگ، رۆژی 9ی ئادار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا گوتی: "هێزه‌كانی ئۆكرانیا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌و یه‌كانه‌یان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا ده‌ستگیركردووه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا كاتێك ئه‌مه‌ی راگه‌یاند، كه هێزه به‌رگریكاره‌كانی ئۆكرانیا ژماره‌یه‌ك گرته‌ی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌وه نیشانده‌دات ژماره‌یه‌ك سه‌رباز له به‌ره‌كانی جه‌نگ كوژراون یان به‌دیلیان گرتوون، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-20 ساڵیدایه و سه‌ربازه ده‌ستگیركراوه‌كان دانبه‌وه‌دا ده‌نێت، كه به‌زۆر نێردراون بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ.
له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژێك به‌ناوی پوتن-ه‌وه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كه پوتن سه‌رقاڵی فرمانێكی ده‌ركردنی تایبه‌تی سه‌ربازییه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانه و سزادانیان، كه به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ-ه‌وه ره‌فتاریان كردووه و سه‌ربازیان ناردووه‌ته به‌ره‌كانی جه‌نگ.
رایی پێچه‌وانه‌ش هه‌یه، وه‌ك میخایل بنیاش (پارێزه‌ر) كه ئێستا نوێنه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی گاردی نیشتمانی رووسیا ده‌كات، كه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه بچنه به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌دژی ئۆكرانیا، ده‌ڵێت: "به‌پێی یاسای رووسیا، هه‌ركه‌سێك دوای چه‌ند مانگ مه‌شقی سه‌ربازی ده‌بێت بنێردرێته جه‌نگ له‌هه‌ر كوێ بێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی دڵنیایی ده‌داته گه‌نجانی رووسیا، كه خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ ته‌نیا 3 هه‌فته بۆ 5 هه‌فته‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نانێردرێنه به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا به ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس-ی گوتووه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه (خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ (Millitary Conscription)) پرۆسه‌یه‌كه ده‌بێت هه‌موو گه‌نجێك پێوه پابه‌ند بێت، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی ئادار (مارسی 2022) ه‌وه زۆربه‌ی خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كه‌وتوونه‌ته (به‌رتیل و سو‌و) به‌خشین به یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و چه‌ندین ئه‌فسه‌ری پله‌دار واسیته بۆ كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن تا به‌شداری راهێنانه‌كان نه‌كه‌ن و ببه‌خشرێن له‌و خزمه‌ته، یان به هه‌زاران گه‌نج به‌ناوی خوێندنی زانكۆ و راپۆرتی پزیشكی خۆیان له‌و خزمه‌ته سه‌ربازییه بێبه‌ش ده‌كه‌ن.
ساڵانه رووسیا ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له‌چوارچێوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ (Millitary Conscription) راهێنانیان پێده‌كات، كه پرۆسه‌كه ته‌نیا ره‌مزییه و هیچی دیكه، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌و رێگه‌یه‌وه پوتن داوای 134 هه‌زار و 500 سه‌ربازی كردووه راهێنان بكه‌ن و پێده‌چێت زیاتریش بۆ خۆئاماده‌كردن بێت بۆ جه‌نگی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك له پێنتاگۆن به رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز-ی گوتووه.
به‌پێی رۆژنامه‌كه به دوو قۆناغ ئه‌م بانگهێشتكردنه سه‌ربازییه ده‌ستپێده‌كات، له 1ی نیسان (ئه‌پرلی 2022) ده‌سته‌یه‌ك راهێنانیان پێده‌كرێت و به‌پێی بڕیاره كۆمارییه‌كه‌ی پوتن، تا كۆتایی مانگی ئایار (مایۆی 2022) ده‌خایه‌نێت و دواتر به‌سه‌ر یه‌كه سه‌ربازییه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت، ده‌سته‌ی دووه‌میش له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2022) بانگهێشتی راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازی ده‌كرێن.
پرۆسه‌ی داگیركاری ئۆكرانیا له 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) ده‌ستی پێكرد، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا به كردوه‌ی سه‌ربازی تایبه‌ت بۆ داماڵینی چه‌ك له ئۆكرانیا وه‌سفی كرد، به‌ڵام له‌و رۆژه زیاتر له 10 هه‌زار سه‌ربازی رووسی كوژراون، وێرای كوژرانی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانیا و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.