لە ناوچەیەکی شیعە مەزهەبی ئەفغانستان تەقینەوەیەك روویدا

زیاتر لە 5 کەس کوژراون و ھێشتا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ
ویلایەتی ھەڕات
ویلایەتی ھەڕات

K24 - هەولێر:

تەقینەوەیەک لە ویلایەتی ھەڕات لە رۆژئاوای ئەفغانستان، گیانلەدەستدانی پێنج کەسی لێکەوتەوە.

لەو راگەیەندراوەی کە لە نەخۆشخانەی ھەڕاتەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکی میللی لە ناوچەی جیبرائیل لە ویلایەتی ھەڕات، تەقینەوەیەک روویداوە و لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو کە تەقینەوەکە برینداربوونی 25 کەسیشی لێکەوتووەتەوە و برینی ھەندێک لە بریندارەکان سەختە.

ھاوکات، بەپێی لێدوانی شایەتحاڵەکان لانیکەم 10 کەس بەھۆی تەقینەوەکەوە کوژراون.

ھێشتا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

ئەوەش دەزانرێ کە زۆرینەی شیعە مەزھەب لە ناوچەی جیبرائیل-ی ھەڕات دەژین.

aa