بەرپرسێکی ئۆسکار: کریس رێگەی بە ئێمەدا بەردەوامی بە ئاهەنگەکە بدەین
K24 - هەولێر:
پرۆدیوسەری رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لەبارەی رووداوی زللـەکەی وێڵ سمیس کە لە "کریس رۆک"ـی‌دا گوتی: " کریس زۆر بە جوانی مامەڵەی لەگەڵ رووداوەکە کرد."
ویل پاکەر، پرۆدیوسەری رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "abc" گوتی: "کریس زۆر بە جوانی مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکە کرد، هاوسەنگی خۆی تێکنەدا."
گوتیشی: "بەو هەڵسوکەوتەی رێگەی بە ئێمەدا بەردەوامی بە ئاهەنەگەکە بدەین، کە ئێمەش ئەوەمان دەویست."
ئاماژەی بەوەشدا، کریس رۆک تەنانەت دوای ئەو رووداوەش نەیویستووە بابەتەکە گەورە بکات، لە کاتێکدا پۆلیس لە ئامادەباشیدا بوون کە وێڵ سمیس دەستگیر بکەن، کریس رەتی کردەوە سکاڵای لەسەر تۆمار بکات.
شه‌وی 27\28ـی ئادار وێڵ سمیس وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری پیاو خه‌ڵاتی ئۆسكاری 2022ی وه‌رگرت و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كه، زللـه‌یه‌كی له بناگوێی كریس رۆك دا، كه ئه‌كته‌ری كۆمێدییه و پێشكه‌شكاری رێوڕه‌سمه‌كه بوو.
ئەکادیمیای ئەمەریکی بۆ هونەر و سینەما کە رێکخەری رێورەسمەکە بوون داوایان لە وێڵ سمیس کرد ئاهەنگەکە بەجێبهێڵێت، بەڵام ئەو داواکەی رەت کردەوە.
ویڵ پارکەر گوتیشی: "لەسەر داوای کریس رۆک، چوومە لای رێکخەرانی رێورەسەمەکە و تێمگەیاندن کە ئەو نایەوێت وێڵ سمیس ئاهەنگەکە بەجێبهێڵێت و بابەتەکە گەورەتر بکات."
كاردانه‌وه‌ی وێڵس سمیس، دوای ئه‌وه هات، کە كریس رۆك گاڵته‌ی به جەیدا پینکێت سمیسی هاوسه‌ری وێڵ سمیس كرد، كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌ته‌وه قژی رووتاوه‌ته‌وه.
كریس رۆك گوتی: قژی هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌ك ئه‌كته‌ری فیلمی جا ئای جۆیه.
ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌ش باس له كچێك ده‌كات كه له پێناو ئه‌نجامدانی سه‌ربازی، قژی خۆی ده‌تاشێت.
دواتر ویڵ سمیس، به تووڕه‌ییه‌وه به پێشكه‌شكاره‌كه‌ی گوت: جارێكی دیكه ناوی خێزانه‌كه‌م نه‌هێنی.
پاش رۆژێک لە رووداوەکە، وێڵ سمیس لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام گوتی: "من دەمەوێت بە ئاشکرا داوای لێبوردن لە تۆ بکەم، کریس. هەڵەبووم و سنوورم تێپەڕاند. شەرمەزارم و کردەوەکانم دەرخەری ئەو کەسایەتیە نین کە دەمەوێت نیشانی بدەم. هیچ شوێنێک نییە بۆ توندوتیژی لە دنیای خۆشەویستی و میهرەبانیدا."
لە لایەکی دیکەوە کریس رۆک لە یەکەم لێدوانی‌دا لەبارەی ئەو بابەتەوە گوتی: "هێشتا لێکدانەوە بۆ ئەو شتە دەکەم کە روویداوە، بۆیە لە شوێنێکدا قسەی لەسەر دەکەم، قسەکانم لەهەمانکاتدا جددی و پێکەنیناویش دەبێت."
سەرچاوە: AFP