روسیا: له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی نین بۆ قه‌یرانی سوریا
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند مۆسكۆ له‌گه‌ل چاره‌سه‌ری سه‌ربازی نییه بۆ قه‌یرانی سوریا .
ماریا زاخارۆف سه‌باره‌ت به داواكاری به‌رپرسانی ئه‌مریكا بۆ بۆردومانی سوپای سوریا وتی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا "رێگه‌ی ئێمه نییه".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له سان پێترسبۆرگ وتی: "بۆمان شاراوه نییه كه هێزی سیاسی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه رێگه‌ی ئێمه نییه".
هه‌روه‌ها پێدگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا كرد و وتی پشتگیری له پرۆسه‌ی دانوستان و پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی یارمه‌تیده‌ری سوریا و ده‌ستپێكردنی دانوستانی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌كانی سوریا به ناوبژیوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین.
رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جورنال، پێشتر ئاشكرای كردبوو كه زیاتر له 50 كارمه‌ندی وه‌زاره‌یت ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له نامه‌یه‌كدا بۆ باراك ئۆباما، داوایان لێكردبوو ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا ئه‌نجام بدات.