گازپرۆم لە هاوبەشییەکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیا دەکشێتەوە

ئه‌ڵمانیا به‌دوای جێگره‌وه‌یه‌كه‌‌ بۆ كۆمپانیاكه‌ی رووسیا
كۆمپانیای گازپرۆم
كۆمپانیای گازپرۆم

K24 - هه‌ولێر:

کۆمپانیای گازپرۆمی رووسیا رایگەیاند، لە هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیا بە ناوی "گازپرۆم جێرمانیا" دەکشێتەوە و سەرجەم سەرمایەکەی دەوەستێنێت و لە نێویشیاندا لە کۆمپانیای "گازپرۆم بۆ بازاڕگەری و بازرگانی سنووردار".

ئەو کۆمپانیا رووسیە لە راگەیەنداوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم کارەکانیان بە سەرمایەکانیشەوە لەگەڵ کۆمپانیای "گازپرۆم جێرمانیا" رادەگردن.

لەو بارەیەوە وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا رایگەیاند، لە ئەگەری وەستانی هاوردەی گازی سروشتی رووسیا، لە توێژینەوەدان بۆ بە خۆماڵیکردنی کۆمپانیاکانی سەر بە گازپرۆم لە وڵاتەکەیان. لە بەرامبەردا "دیمیتری پیسکۆڤ"، سکترێری رۆژنامەوانی سەرۆکی رووسیا رەخنەی لەو هەوڵەی ئەڵمانیا گرت و رایگەیاند، بڕیارێکی لەو جۆرە پێشێلکردنی سەرجەمی بنەما و یاساکانە و توێژیەوەی لەم جۆرە قبوڵکراو نییە.