بارسێلۆنا دوایین ئامادهكاری بۆ یاریی لوتكهی ئهم ههفتهیهی ئهنجام دا
دوایین یەکەی مەشق و راهێنانی بارسێلۆنا بەر لە یاریی لوتکەی گەڕی 30ـی لالیگا بهرامبهر سێڤییا كه بڕیاره یارییهكه سبهی له كاتژكێر 10:00ـی شهو له یاریگهی کامپ نو بكرێت، بەر لەم یەکەیە بارسێلۆنا هەواڵی تووشبوونی لۆک دی یۆنگی هێرشبەری بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێگەیشت و لەم یارییە ئامادە نابێت، سێرجینۆ دێستی ئەمریکیش هێشتا لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە و لەم یارییە دادەبڕێت.
بارسێلۆنا لە کاتێکدا ئەم یارییە دەکات بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ خانەی سێیەمی گرتووە و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای سێڤییا دەبینرێت، بارسا یارییەكی کەمتریش کردووە.
بارسا لە دوایین 34 یاریی بەرامبەر سێڤییا لە سەرجەم خول و پاڵەوانییەتیەکان لە 31 یان نەدۆڕاوە و لە دوایین پێنج یارییشدا لە لالیگا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
سێڤیاش تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ یاریی لوتکە کردووە و بە دۆڕانی ئەم یارییە پێگەی لە خانەی دووەم دەکەوێتە مەترسیەوە کە یانەکەی هەرێمی ئەندەلووس بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش بارسایە و بە جیاوازی نۆ خاڵیش لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگ دەبینرێت.
جولیان لۆپێتیخی راهێنەری یانهی سێڤییا له پرێس كۆنفرانسێك له بارهی رووبهڕبوونهوهی بارسێلۆنا رایگهیاند كه ئهركیان قورسه، چونكه بهرامبهر یانهیهك یاری دهكهن كه له باشترین كاتهكانییهتی.
لۆپیتیخی: بارسێلۆنا نەوەک تەنیا لە لالیگا بەڵکو لە هەموو ئەوروپا له باشترین دۆخهكانیهتی، ئەوان بەراورد بە قۆناغی یەکەم زۆر پێشکەوتوون، ئێمە باسی یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان دەکەین. بە داخەوە ڤایرۆسی فیفا ئێمەی پێکا و چەند یاریزانێکمان تووشی پێکان بوون، یاسین بونۆ پشکنینی بۆ کراوە و بەشداری راهێنانەکانی نەکرد، چەند یاریزانێکی دیکەشمان کێشەیان هەیە.
سێڤییا لە کاتێکدا دەچێتە یاریگای کامپ نو 20 ساڵە لە یاریگای یانە کەتەلۆنییەکە سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە, ئێستاش لە لالیگا ئەنجامەکانی باش نییە و لە سێ گەڕی رابردوو شەش خاڵی لەدەست داوە و لە دوایین هەشت یاریشدا بەرامبەر بارسا لە حەوتیان بە لایەنی کەمەوە لە هەر یارییەکدا دوو گۆڵی لێکراوە.