پاپا فره‌نسیس سه‌ردانی كیێڤ ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
پاپا فره‌نسیس، پاپای ڤاتیكان ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ر بۆی بره‌خسێت، به‌نیازه له داهاتوودا سه‌ردانی كیێڤ بكات.
له میانی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و ئاواره بوونی 4 ملیۆن هاووڵاتی له‌م وڵاته‌دا، پاپا فره‌نسیس، پاپای ڤاتیكان به‌نیازه سه‌ردانی كیێڤ بكات.
له‌مباره‌یه‌وه، كلاودیۆ لاڤانگا، رۆژنامه‌نووسی دیاری ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، له‌كاتی سه‌درانی پاپا بۆ ماڵتا، له‌ناو فڕۆكه‌دا رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بۆم بره‌خسێت سه‌ردانی كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا ده‌كه‌م".
ئه‌م هه‌نگاوه دوای داواكارییه‌كه‌ی ڤیتالی كلیچكۆ، شاره‌داری كیێڤ بۆ پاپا فره‌نسیس دێت، كه له‌م دۆخه‌دا سه‌ردانی ئۆكرانیا و شاره‌كه‌یان بكات.
به‌ره‌به‌یانی 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) به‌كاتی ئۆكرانیا، رووسیا له 3 قۆڵه‌وه هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، زیاتر لە مانگێکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیادا کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.