WFP: نرخی گه‌نم به رێژه‌ی له‌سه‌دا 21 له جیهاندا به‌رز بووه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
گوتەبێژی بەرنامەی خۆراکی جیھانی ئاشكرای ده‌كات، ناکۆکی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا نرخی خۆراکی بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردۆتەوە.
عەبیر عەتیفە، گوتەبێژی بەرنامەی خۆراکی جیھانی WFP بۆ ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی رایگه‌یاند، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا مەترسی گەورەی قەیرانی خۆراکیان لەسەر هەیە، چونکە بە قورسی پشت بە هاوردەکردنی خۆراک لە دەرەوە ده‌به‌ستن.
عەتیفە راشیگه‌یاند، بە گوێره‌ی ئاماژه‌کانی لیستی "نرخی خۆراک لە رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوەیەکگرتووەکان" (فاو)، نرخی خواردن بۆ بەرزترین ئاست به‌رزبووه‌ته‌وه.
ھەروەها گوتیشی: "نرخی گەنم لە 21 فێبرایەر تا 15ی مارس بەرێژەی 21% بەرز بووه‌ته‌وه، ئەم بەرزبونەوەیەش تەنیا ئاماژەی سەرەتاین".
عەتیفە، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، لە كۆی 30٪ هەناردەی گەنمی جیهان نزیکەی 20٪ ـی لە رووسیا و ئۆکرانیاوە دابین ده‌كرێت، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه کاریگەری لەسەر ملیۆنەها کەس ده‌بێت.
هه‌روه‌ها عه‌تیفه ئاشکرایکرد، لوبنان 50٪، یەمەن 22٪ و تونس 42٪، گه‌نم له ئۆكرانیاوه هاوردە دەکات.