بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شارۆچكه‌ی خانه‌قینی هه‌ژاند

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له باكووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی خانه‌قین روویدا، تا ئێستا زیانی گیانی و ماددی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
كه‌شناسی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 2ـی نیسان / ئه‌پرێل 2022) بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی (3.4) پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر باكووری رۆژئاوای خانه‌قینی سه‌ر به پارێزگای دیاله‌ی هه‌ژاند.
كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق راشیگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، كاتژمێر (03:05:40) بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شارۆچكه‌ی خانه‌قینی هه‌ژاند، تا ئێستا زیانی گیانی و ماددی تۆمار نه‌كراوه.
