له‌كاتی رۆژوو شكاندن ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێ بكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
سایتی رێجیم، ئاشكرای ده‌كات، بۆ پاراستنی گه‌ده و هاوسه‌نگی له‌ش به گشتی پێویسته به ئاو، شیرینی و شله‌مه‌نییه‌كان رۆژو بشكێنن.
سایتی رێجیم رایگه‌یاند، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه هه‌وڵبده‌ن رۆژووتان بشكێنن، كه زیانی بۆ گه‌ده و هاوسه‌نگی جه‌سته نابێت، كه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه پێكدێن:
یه‌كه‌م: له‌كاتی رۆژوو شكاندندا شیرینی و ئاو و ماستاو به‌كار بهێنن.
دووه‌م: هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن له‌كاتی رۆژوو شكاندن وزه‌ی جه‌سته له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، دوای نانخواردن مه‌خه‌ون.
سێیه‌م: پارێزگاریكردن له هێمنی له‌كاتی نانخواردن.
چواره‌م: ژه‌مێكی پڕ له وزه به‌خش و ته‌ندروست به‌كار بهێنه.
پێنجه‌م: گوێ به‌وه مه‌ده‌ن له‌كاتی رۆژوو شكاندن له چ شوێنێكی، ده‌بێت گرنگی به‌و خواردنه بده‌یت كه رۆژووی پێ ده‌شكێنی.
شه‌شه‌م: هه‌وڵدان بۆ پاراستنی كێش، خواردنی زیاد له پێویست به‌كار مه‌هێنن.