له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌وام كه‌مكرایه‌وه‌

راگەیندراوێک لەنووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە
دیوانی پارێزگای هه‌ولێر
دیوانی پارێزگای هه‌ولێر

K24 - هه‌ولێر:

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تییدا هاتووه‌، ده‌وامی فه‌رامانبه‌رانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كه‌مكرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی پارێزگار راشیگه‌یاند، ئەم بڕیارە کەرتی پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا و سنووری ئیدارەی سۆران ناگرێتەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراو:

بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی  ڕەمەزان، لەسەر فەرمانی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، بڕیاردرا بەکەمکردنەوەی دوامی فەرمی دیوانی پارێزگا و سەرجەم قائیمقامیەت و ناحیەکان و بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەمشێوەیەی لای خوارەوە:

یەکەم/ که‌مکردنه‌وه‌ی یه‌ک کاتژمێری ده‌وام، واته‌کاتژمێر 9ـی بەیانی دەوامی فەرمی دەست پێدەکات.

دووەم/ ئەم بڕیارە کەرتی پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا و سنووری ئیدارەی سۆران ناگرێتەوە.

دووبارە هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموولایەک پیرۆزبێت و داواکارین لە خوای گەورە رۆژوو و عیبادەتی مانگی ڕەمەزانی هەموو لایەک قبوڵ بکات و ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و بەرکەت و خۆشی بۆ هەموولایەک.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

2022.4.2