ئۆکرانیا بۆ کڕینی کەرەستەی سەربازی پەنا بۆ دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەبات

"دراوە ئەلیکترۆنییەکان رۆڵێکی گرنگیان لە بەرگری ئۆکرانیا بینیوە"
دراوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان
دراوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند، وڵاتەکەیان وەك یەکەم وڵاتی خاوەن سەروەری، هێزە بەرگرییەکان بە دراوی ئەلیکترۆنی پڕچەك دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا بە پشتبەستن بە لێدوانی جێگری وەزیری گۆڕینی دیجیتاڵی ئاشکرای کرد، دراوە ئەلیکترۆنییەکان رۆڵێکی گرنگیان لە بەرگری ئۆکرانیا بینیوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری رابردووەوە لە ئۆکرانیا دەستیان بە کانزاگەری بیتکۆین و دراوە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە کردووە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوە روونیدەکاتەوە، کە پێگەیەکی ئەلیکترۆنی تایبەتیان بۆ ئەو کەسانەی خوازیاری بەخشینن، تەرخانکردووە.