تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ دوای جەژنی رەمەزان دوادەخرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تێلیگرام ئاشكرای كرد، له بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، بۆ ئەوەی دەرفەتی باشتری خوێندنیان هەبێت، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز دوادەخرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده‌دا هاتووه، سه‌باره‌ت به بڕیاری دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كه، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان نوێترین هەمواری ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەخاتەڕوو.