سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكات

لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی ئه‌مڕۆ یەكشەممە (3ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) لە سەلاحەددین پێشوازی لە "محەمەد حاجی مەحموود"، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ئاستەنگەكانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە ئاڵوگۆڕ كرد.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكات