حدكا: دەیان ئەندامی سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژراون
K24 – ههولێر
شورای نیزامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگەیاند لەشەڕەكەی دەورووبەری شاری شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستان ژمارەیەك پێشمەرگەیان شەھید بوونە، كه بۆ بهڕێوهبردنی ئهركی سیاسی و رێكخستنی له ناوچهی شنۆ بوون و بۆ پشوودان ڕوو دەکەنە گوندەکانی قەرەسەقەڵ و سەرگیز و دەکەونە بەر پەلاماری هێزەکانی ڕێژیم و بەرگری لە خۆیان دهكهن.
شۆرانی نیزامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە كە لەشەڕی رۆژی چوارشەممەی نێوان پێشمەرگەكانیان لەگەڵ سوپای پاسداران لە شنۆ ژمارەیەك پێشمەرگەیان شەھید بوونە.
ههروهها باس له كوژرانی دەیان ئەندامی سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی ئێران دهكات، کە شهڕهكه بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر بهردهوامبووه. له بهشێكی تری بهیاننامهی حدكا دا هاتووه: "هێزەکانی رێژیم بە دڕندانەترین شێوە کەوتنە وێرانکردنی ماڵ و موڵکی خەڵک لە گوندی قەرەسەقەڵ و زیانێکی زۆریان بە موڵک و ماڵی خەڵک گەیاند".