وێنەیەك بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کردووە بە دوو بەشەوە

K24 - هەولێر:
وێنەیەکی رەساسی خەیاڵی کە پشیلەیەک لەسەر پلیکانەیەك پیشان دەدات بووەتە جێی مشتومڕی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خەڵکانی کردووە بە دوو بەشەوە، بەشێک وای دەبینن کە پشیلەکە بە پلیکانەکاندا سەردەکەوێت و بەشەکەی دیکە وایدەبینن پشیلەکە بە پلکانەکاندا دادەبەزێتە خوارەوە.
بە گوێرەی بابەتێکی وێبسایتی "the minds journal"، دوو لێکدانەوە بۆ وێنەی پشیلەی سەر پلیکانەکان هەیە و هەر لێکدانەوەیەکیش دەرخەری تایبەتمەندیەکی کەسایەتی ئەوانەیە کە وێنەکە دەبینن، ئەوانیش:
یەکەم: ئەگەر وایدەبینیت کە پشیلەکە بە پلیکانەکاندا سەردەکەوێت، ئەوا دیدگای تۆ بۆ ژیان، گەشبینانەیە و تەماشای هەر شوێنێل بکەیت هیوا و ئەگەری گەورەبوون دەبینیت. مێشکت ڕاهێنراوە بۆ دۆزینەوەی رێگاکانی بەرزبوونەوە لە ژیاندا، بۆیە کاتێک دەکەویتە دۆخێکەوە کە هەلی بەرزبوونەوە و سەرکەوتنت زۆر دەبێت، لەوانی دیکە باشتر دەبیت.

دووەم: ئەگەر وایدەبینیت کە پشیلەکە بە پلکانەکاندا دادەبەزێتە خوارەوە، ئەوا تۆ کەسێکی رەشبینیت و لە زۆربەی شت بەگوومانیت، وێبسایتەکە ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم بینینەت بۆ ژیان "رەنگە لەسەر بنەمای ئەزموونەکانی رابردووت بێت یان تەنیا بەهۆی ئەوەوە بێت کە ژینگەکەت پڕە لە کەسانی نەرێنی و رەشبین."
باسی لەوەش کرد کە ئەمە مانای ئەوە دەگەیەنێت، "بە ئاسانی متمانە بە کەس ناکەیەت و پێش ئەوەی وابەستەی کەسێک یان کارێک ببیت، لێکدانەوە و شرۆڤە بۆ دۆخەکە دەکەیت، ئەمەش لایەنێکی باشی کەسایەتیتە کە دەریدەخات هەڵخەڵەتاندنی تۆ کارێکی ئەستەمە."