دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌های دۆلار وه‌ڵامی داوایه‌ك ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دادگای باڵای فیدراڵی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (4ی نیسان/ فێبرایه‌ری 2022) له‌باره‌ی به‌های دۆلار رایگه‌یاند، له دانیشتنی ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی داواكه ده‌درێته‌وه، كه پێشتر داواكرا بوو دۆلار بۆ به‌های پێشووی خۆی بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكرده‌وه، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی وه‌ڵامی ئه‌و داوایه ده‌درێته‌وه، كه داواكرابوو به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ (120) هه‌زار دینار بگه‌ڕێته‌وه.
دادگای باڵای فیدراڵی له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو داواكه‌ی دواخستبوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ داواكه بكرێت، بڕیاره ئه‌مڕۆ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی به‌های دۆلار بدرێت.
بانکی ناوەندی عێراق لە (20ی کانوونی یەکەم/ دیسه‌مبه‌ری 2020) بڕیاری دا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابه‌زێنێت، کە هەر دۆلارێك بە 1450 دینار لە وەزارەتی دارایی دەکڕیت و بە 1460 دینار بە بانکەکانی دەفرۆشێتەوە و بۆ هاووڵاتیانیش بە 1470 دینار بەردەست دەبێت. بەڵام بەهای دۆلارێك لە بازاڕەکان هه‌ندێكجار 1500 دیناری تێپەڕاندووە.