كریستیانۆ بڕیاری داوه ئه‌زموونێكی نوێ تاقی بكاته‌وه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد جێده‌هێڵێت و ده‌یه‌وێت ئه‌زموونێكی دیكه له كاروانی وه‌رزشی خۆی تاقی بكاته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له هاوینی 2023 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد كۆتایی دێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت پێش ئه‌م واده‌یه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كان جێبهێڵێت.
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی نوێ له شوێنێكی جیاوازتر تاقی بكاته‌وه و بژارده‌ی یه‌كه‌میشی خولی ئه‌مریكایه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ د‌یڤید بێكهامی سه‌رۆك و خاوه‌نی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا له گفتووگۆدایه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، كه د‌یڤید بێكهام ده‌یه‌وێت هه‌ریه‌كه له لیۆنێل مێسی، جۆردی ئالبا، سێرجیۆ بۆسكێتس و لویس سوارێزیش بگوازێته‌وه و هاوشانی كریستیانۆ تیپێكی نموونه‌یی و جیاواز دروست بكه‌ن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت رووبكاته یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا و ببێته یه‌كه‌مین یاریزان له 4 خولی جیاواز ببێته گۆڵكار و خاوه‌نی نازناو، دوای ئه‌وه‌ی له پرێمه‌رلیگ، لالیگا و سێریا ئه‌ی نازناوی گۆڵكار و خولی نێوخۆیی بردووه‌ته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی 37 ساڵ، پێشتر 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی بردووه‌ته‌وه و 5 نازناوی چامپیۆنزلیگیشی به‌ده‌ستهێناوه، له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه دۆن له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 33 یاری، 18 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه.