لوبنان بە فەرمی مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند

"هۆکاری ئەو زیانانە بۆ سیاسەتەکانی چەند دەیەی رابردوو دەگەڕێتەوە"
حكومه‌تی لوبنان مایه‌پووچبوونی خۆی راگه‌یاند
حكومه‌تی لوبنان مایه‌پووچبوونی خۆی راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:

سعادە شامی، جێگری سەرۆکی حکومەتی لوبنان مایەپووچبوونی وڵاتەکەی وه‌ك بانکی ناوەندی راگەیاند و ئاشكرای كرد، ئەو زیانانە هۆکاره‌كه‌ی بۆ سیاسەتەکانی چەند دەیەی رابردوو دەگەڕێتەوە.

جێگری سەرۆکی حکومەتی لوبنان رایگەیاند، زیانەکان لە نێوان دەوڵەت و بانکی ناوەندی بانکەکان و ئەسپاردەکاران دابەش دەکرێن.

شامی لە بارەی رێژەی زیانەکانەوە گوتی: تاوەکو ئێستا رێژەیەکی سەدی دیارینەکراوە، بەڵام بە داخەوە دەوڵەت و بانکی ناوەندی مایەپووچ بوونە، بۆیە دەبێت بە ئەنجامێک لەو دۆخە دەربچن، هۆکاری ئەو زیانانەش بۆ سیاسەتەکانی چەند دەیەی رابردوو دەگەڕێتەوە. بۆیە ئەگەر ئێستا راینەگەیەنین، رۆژ لە دوای رۆژ قەبارەی زیانەکان فراوانتر دەبێت.

جێگری سەرۆکی حکومەتی لوبنان لەبارەی دانوستاندنەکان لەگەڵ سندووقی نەختینەی نێودەڵەتییەوە ئاشكرایكرد، ئەوان بەردەوام لەگەڵ سندووقەکە لە دانوستاندنان و بۆ یەکەمجاریشە شاندێکی گەورەی سندووقی نەختینە سەردانی لوبنان بکات.

هیواشی خواست لەم گەڕە یان لە گەڕەکانی داهاتوو لەگەڵ سندووقی نەختینە بگە رێککەوتن، کە تەوەری سەرەکی دانوستاندنەکان پەیوەستە بە بابەتە گرنگەکانی دەوڵەت و لەسەرووشیانەوە چاکسازی لە کەرتی بانکی و دووبارە داڕشتنەوەی پەیکەربەندییەکەی.

شامی روونیكرده‌وه‌، بانکی ناوەندی دەستی بە جەردکردنی بڕە زێڕەکانی کردووە و کۆمپانیای کە بی ئێم جی وردەکاری لە کاروباری بانکەکانی لوبنان دەکات.