پوتین: رێگه‌ناده‌ین سووریا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، له میانی كۆڕبه‌ندی ئابووری له سان پترس بۆرگ، رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی رووسیا، رێگریكردنه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سووریا و هۆشیداریدا له به‌رده‌وامبوونی دۆخی ئێستای ئه‌و وڵاته.
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، له میانی گفتوگۆیه‌كدا، له كۆڕبه‌ندی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی له سان پترس بۆرگ، رایگه‌یاند، سووریا رووبه‌ڕووی كێشه‌ی تیرۆر و قه‌یرانی سیاسی ناوخۆی بووه‌ته‌وه.
پوتین دووپاتیشیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د نادات، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت متمانه و تێگه‌یشتنێك له‌نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی گه‌لانی سووریا دروست بكه‌ن.
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به پاڵشتییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا كرد له شۆڕشه‌كانی "به‌هاری عه‌ره‌بی" و رایگه‌یاند، پاڵپشتیكردنی رۆژئاوا بۆ ئه‌و شۆڕشانه، بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گێره‌شێوێنی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها گوتی: "گرنگترین شت ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ رێگری له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سووریا بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه وه‌كو ئێستا به‌رده‌وام بێت، بێگومان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وه‌ش خراپترین سیناریۆیه بۆ رووداوه‌كان".
هه‌روه‌ها هۆشداریدا له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سووریا و گوتی: "له جێگه‌ی سووریا ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی بچووك دروست ده‌بن، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌كی له ئاشتیدا ناژین و سه‌قامگیری به‌خۆیانه‌وه نابینن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چاره‌سه‌ركردنی پرسی سووریا، پێویستی به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی سووریایه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌سه‌دیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌مه‌ریكا رۆڵی خۆی بگێرێت بۆ هاندانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له پێناو هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری سیاسییانه‌ی قه‌یرانی سووریا.
پوتین ره‌زامه‌ندی خۆی له باره‌ی پێشنیازێكی واشنتۆن نیشاندا، بۆ به‌شداریپێكردنی نوێنه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شدار ئه‌سه‌د.