گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له نه‌جه‌ف دۆزرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ده‌زگا ئه‌منییه تایبه‌تمه‌نده‌كانی نه‌جه‌ف دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان له نزیك یه‌كێك له كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوون له حۆلی باشوور له نزیك ناحیه‌ی ره‌زوانییه راگه‌یاند.
پێشبینی ده‌كرێت، مێژووی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه بۆ سه‌رده‌می سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی شه‌عبانییه‌ی شیعه‌كان له 1991 بگه‌ڕێته‌وه.
نوێنه‌رانی ناوه‌ندی تایبه‌تمه‌ند له فه‌رمانده‌یی پۆلیس و به‌ڵگه‌نامه‌ی تاوان و كادیری ژووری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "شوهه‌داء النجف" ده‌ستیان به پشكنینی سه‌ره‌تایی له روفاته‌كانی ناو ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه كردووه.
به‌رپرسی ژووری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان روونیكرده‌وه، تیمه‌كان ده‌ستیان له‌كار هه‌ڵگرتووه، تا ئه‌و كاته‌ی تیمی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی دامه‌زراوه‌ی شوهه‌دا ده‌گه‌نه ئه‌و شوێنه و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی و ورد، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
راپه‌ڕینی شه‌عبانییه، له مانگی شه‌عبانی ساڵی 1991 هاوكات له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینی ئازاری گه‌لی كورد روویدا و له ئاكامدا سوپای عێراق به زه‌بری هێز راپه‌ڕینه‌كه‌ی سه‌ركوت كرد.
H.B