UN: پێویستە تا ساڵی 2050 جیهان واز لە سووتاندنی خەڵوز بهێنێت

K24- ههولێر:
نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند: پێویستە تا ساڵی 2050 جیهان واز لە سووتاندنی خەڵوز بهێنێت و بەکارهێنانی نەوت و غازیش بەرێژەی لة 60% بؤ 70% کەمبکاتەوە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان گوتی: جیهان لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە، پێشتر کۆڤید-19 و ئێستاش شەڕی ئۆکرانیا ئاسایشی خۆراکی لە جیهان خستووەتە مەترسییەوە.
گۆتێرێس له درێژهی گوتهكانیدا دووپاتیكردهوه، "ئێمە لەسەر رێگەیەکی خێراین بەئاراستەی کارەساتێکی کەشوهەوا. شارەکان ژێر ئاوکەوتوون. شەپۆلەکانی گەرما زۆر زیادبوون، بەجۆرێك كه هاوشێوەیان نەبووە. زیانەکان زۆر زیاد و مەترسیداربوون. ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە کەمبوەتەوە. ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەل و رووەك لەناوچوون".
ههورهها گوتی: "ئەمه زیادەرۆیی نییە، ئەمە ئەو داتا زانستیانەن کە لەبەردەستن و بەهۆی سیاسەتی دابینکردنی وزەوە رووبەڕوومان بوونەتەوە. پلەی گەرمای گۆی زەوی بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزدەبێتەوە".
سكرتێری گشتیی نهتهوه یهكگرتووهكان دووپاتیكردهوه، "هەندێك لە حکومەتەکان و بازرگانەکان شتێك دەڵێن و پێچەوانەکەی دەکەن ئەنجامەکەشی کارەساتی لێدەکەوێتەوە. خەریکە دەگەینە ئاستێك، کە ئیتر پاشگەزبوونەوە هیچ دادێکمان نەدات".
گوتیشی: "بۆئەوەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە 1 پۆینت 5 پلەی سیلیزی وەك ئەوەی لە رێککەوتنی پاریس لەسەری رێککەوتووین رابگرین، پێویستە تا 10 ساڵی داهاتوو له 45%ی گازە دەردراوەکان کەمبکەینەوە".
ئاماژهی بهوهشدا، "راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان لەبارەی کەشوهەوا لەکاتێکدایە، جیهان لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە، دوای کۆڤید 19 و هەڵئاوسانی بازاڕ و شەڕی ئۆکرانیاش ئاسایشی خۆراکی لە جیهان خستووەتە مەترسیەوە".
H.B