بایدن: ئەوەی لە بوچا روویداوە، تاوانی جەنگە نەوەك جینۆساید
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ئەوەی لە بوچا روویداوە، تاوانی جەنگە نەوەك جینۆساید، دەبی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بەرامبەر ئەو تاوانە بەبەرپرسیار بزانرێت.
بایدن گوتی: پێویستە بەڵگە و وردەکاری تەواو لەسەر رووداوەکە کۆبکرێنەوە، بۆ ئەوەی بدرێنە دادگای تاوانەکانی جەنگ.
بایدن له به‌رده‌وامی گوته‌كانیدا گوتی: "لەبیرتانە رەخنەیان لە من دەگرت، کاتێك پوتنم بە تاوانباری جەنگ ناوبرد؟ بەڵام راستیەکە لە بوچا دەرکەوت".
بایدن جه‌ختیكرده‌وه، "پوتن تاوانباری جەنگە، بەڵام پێویستە بەڵگە کۆبکەینەوە. پێویستە بەردەوام بین لە پێدانی ئەو چەکانەی ئۆکرانیا پێویستی پێیەتی، بۆ بەردەوامیدان بەشەڕ".
گوتیشی: "دەبێ هەموو وردەکارییەکان کۆبکه‌ینەوە، بۆ ئەوەی ببێتە داداگاییکردنی تاوانی جەنگ. ئەو کابرایە کەسێکی توندوتیژ و دڵرەقە، ئەوەشی لە بوچا روویداوە شۆکهێنەرە و هەموو کەس بینیویەتی. بەڵام من پێموایە تاوانی جەنگە نەوەکو جێنۆساید".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشیكرد، "لە هەوڵی ئەوەدام، سزای زیاتر بەسەر رووسیادا بسەپێنم. دەبێ پوتن بەرامبەر بەتاوانەکان بە بەرپرسیار بزانرێت".
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له شاری بوچای باكووری رۆژئاوای كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره و ناوچه‌كانی ده‌وروربه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه، په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی هه‌ڵدرایه‌وه و سه‌دان وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا جیهانییه‌كان بڵاوبوونه‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیاندا وێنه‌ی ته‌رمی سه‌دان هاووڵاتیی گوللـه‌بارانكراو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا نیشان ده‌درێن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تیی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌كاتێكیشدا ئۆكرانیا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی بوچا بۆ سوپای رووسیا درێژ ده‌كات، به‌شێك له وڵاتان ئه‌مه به جینۆساید و به‌شێكی دیكه به تاوانی جه‌نگ و هه‌ندێكیش به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و تاوانانه‌ی ره‌ت كرده‌وه، كه له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌ی ده‌كرێن و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌م وێنه و گرته ڤیدیۆییانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤه‌وه بۆ میدیاكانی رۆژئاوا هه‌ڵبه‌ستراون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سوپای رووسیا تاوانی له‌مجۆره‌یان له بوچا ئه‌نجامنه‌داوه.
H.B