زێلێنسكی په‌یامێك ئاراسته‌ی دایكی سه‌ربازه رووسییه‌كان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوانەکانی بوچا وەك جینۆساید دەناسێنێت.
دوای کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی بوچا و دۆزینەوەی تەرمی زیاتر لە 300 کەسی سڤیل، سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان گوتی: دەمەوێت دایکی یەك بەیەکی سەربازە رووسەکان وێنەی کوژراوەکانی بوچا ببینن.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا گوتی: "رۆژانە کە سەربازەکانمان دەچنە ناو ئەو ناوچانەی لە سوپا وەردەگیرێنەوە، دەبینن کە چی روویداوە. دەمەوێت دایکی یەك بەیەکی سەربازە رووسەکان بەچاوی خۆیان وێنەی ئەو خەڵکە سڤیلە ببینن، کە لە بوچا کوژراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا وێنەی رووسیا لە هەموو جیهان بووەتە وێنەی کوژراوەکانی بوچا، کە چۆن دەستیان بەستوونەتەوە و ئەشکەنجەیانداون و دواتریش کوشتوویانن".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا دووپاتیكرده‌وه، "ئەوەی لە بوچا روویداوە تاوانی جەنگە، ئەم تاوانەش لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە وەك جینۆساید دەناسێنرێت".
زێلێنسكی روو له رۆژنامه‌نووسه ئاماده‌بووه‌كانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه كرد و گوتی: "ئێوە خۆتا لێرەن و دەزانن چی روویداوە، هەزاران کەس ئەشکەنجەدراون و کوژراون و پارچە پارچە کراون، ژنان دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر".
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له شاری بوچای باكووری رۆژئاوای كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره و ناوچه‌كانی ده‌وروربه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه، په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی هه‌ڵدرایه‌وه و سه‌دان وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا جیهانییه‌كان بڵاوبوونه‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیاندا وێنه‌ی ته‌رمی سه‌دان هاووڵاتیی گوللـه‌بارانكراو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا نیشان ده‌درێن.
له‌كاتێكیشدا ئۆكرانیا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی بوچا بۆ سوپای رووسیا درێژ ده‌كات، به‌شێك له وڵاتان ئه‌مه به جینۆساید و به‌شێكی دیكه به تاوانی جه‌نگ و هه‌ندێكیش به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و تاوانانه‌ی ره‌ت كرده‌وه، كه له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌ی ده‌كرێن و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌م وێنه و گرته ڤیدیۆییانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤه‌وه بۆ میدیاكانی رۆژئاوا هه‌ڵبه‌ستراون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سوپای رووسیا تاوانی له‌مجۆره‌یان له بوچا ئه‌نجامنه‌داوه.
له دوێنێشه‌وه شه‌پۆلێكی ئیدانه‌كردن و ناڕه‌زایه‌تی توندی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه سه‌ریهه‌ڵداوه و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه هاته ده‌نگ و وڵاتان بەتوندی ئیدانەی کۆمەڵکوژی خەڵکی ئۆکرانیا دەکەن لەلایەن سوپای رووسیاوە. داوای سه‌پاندنی سزای توند بۆ سه‌ر رووسیا دەکەن. سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: رووسیا جینۆسایدی ئەنجامداوە. وەزیری دەرەوەش گوتی: رووسیا لە داعش خراپترە. سەرۆکی فەرەنساش ئاماژەبەوە دەکات، ئەوەی رووسیا کردوویەتی بەرگەگرتنی ئه‌سته‌مه. راوێژکاری ئەڵمانیاش داوا دەکات، تیمێکی تایبەتی نێودەوڵەتی هەموو تاوانەکانی رووسیا دۆکیۆمێنت بکات.
H.B