ئەمەریکا هۆشداری دەداتە چەند وڵاتێک

"خۆیان لە سزاکانی سەر رووسیا دەدزنەوە"
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

ئەمەریکا هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتانەی خۆیان لە سزاکانی سەر رووسیا دەدزنەوە.

نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بێ ئەوەی باسی هیچ وڵاتێکی دیاریکراو بکەین، ئەوەمان روونکردووەتەوە، هەر وڵاتێک نیازی خۆ دزینەوەی هەبێت لەو سزایانەی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە سەرتاسەری جیهان بە سەر رووسیایان دا سەپاندووە، بۆ ئەوەی هاوکاریی سەربازیی یان بە پشتیوانی دارایی پێشکەشی رووسیا بکات، ئەوا رووبەڕی سزا دەبێتەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریک، وتیشی "هەر وڵاتێک سزاکان ببەزێنێت و یارمەتی مۆسکۆ بدات، ئەوا رووبەڕووی دەرئەنجامێکی خراپ دەبێتەوە".

بەهۆی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24/2/2022ـەوە، ئەمەریکا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا چەندین سزای ئابووریان دژی مۆسکۆ راگەیاندووە.