هه‌وڵی تیرۆركردنی 3 په‌رله‌مانتار ئاشكرا ده‌كرێت

سێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ سكاڵایان له‌ بنكه‌ی پۆلیس تۆماركردووه‌
3 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیس سكاڵایان تۆماركردووه‌
3 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیس سكاڵایان تۆماركردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

سێ په‌رله‌مانتاری عێراق رووبەڕووی هەوڵی تیرۆرکردن بوونەوە و لەو هەوڵەدا رزگاریان بووە، سێ پەرلەمانتارەکە چوونەتە بنکەی پۆلیس و سکاڵایان تۆماركردووه‌.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی عێراق بە پشتبەستن بە زانیاریی سەرچاوەی ئەمنیی بڵاوکراونەتەوە، هەریەك لە پەرلەمانتار "محەمەد فازڵ دلێمی"، لە هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان و هەردوو پەرلەمانتار، "عەلی ساعدی" و "حوسام ساعدی" لە فراکسیۆنی سەدر لە ناوچەی راشدییە باکووری بەغدا پایتەختی عێراق رووبەڕووی هەوڵی تیرۆرکردن بوونەتەوە.

بەگوتەی سەرچاوە ئەمنییەکان، ئەو سێ پەرلەمانتارە بە سەلامەتی لەو هەوڵی تیرۆرکردنە رزگاریان بووەوە.

3 په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان له‌ هه‌وڵی تیرۆكردن رزگاریان بوو
3 په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان له‌ هه‌وڵی تیرۆكردن رزگاریان بوو

سەرچاوە ئەمنییەکان ئەوەیشیان بە میدیاکانی عێراق راگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی ئەو کەسەی هەوڵی تیرۆرکردنەکەی داوە ناسراو بووە، بۆیە سێ پەرلەمانتارەکە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا چوونەتە بنکەی پۆلیس.

تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو کارە رانەگەیاندووە و لایەنی پەیوەنداریش لە حکومەتی عێراق هیچ راگەیەندراوێکیان لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.