ئیلۆن مه‌سك پشكه‌كانی تویته‌ری كڕی

دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مه‌سك نرخی پشكه‌كانی تویته‌ر له‌سه‌دا 26 به‌رزبووه‌وه
ئیلۆن مه‌سك پشه‌كه‌كانی تویته‌ری كڕی
ئیلۆن مه‌سك پشه‌كه‌كانی تویته‌ری كڕی

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی، ئیلۆن مه‌سك، له‌سه‌دا 9.2ی "پشكی ناچالاك"ی تۆڕی زه‌به‌لاحی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری كڕی.

كۆمیسیۆنی به‌ها گوازراوه‌كان و بۆرسه‌ی ئه‌مریكا (SEC) بڵاویكرده‌وه‌، ئیلۆن مه‌سك له‌سه‌دا 9.2ی پشكه‌كانی تویته‌ری كڕیوه‌.

دوای ئه‌و پێشهاته‌، نرخی پشكه‌كانی تویته‌ر به‌راورد به‌ مامه‌ڵه‌كانی پێشتر، له‌سه‌دا 26 به‌رزبوونه‌وه‌.

ئیلۆن مه‌سك كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی چالاك تویته‌ر به‌كارده‌هێنێت، زیاتر له‌ 80 ملیۆن فۆڵۆوه‌ری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ هه‌یه‌.

مانگی پێشوو مه‌سك له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌یامێكی بڵاوكردبوویه‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو، به‌هۆی بۆچوونی تویته‌ر له‌باره‌ی ئازادی راده‌ربڕین، ره‌نگه‌ پلاتفۆرمێكی نوێی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابمه‌زرێنێت.