نرخی نەوت بەرزبووەوە

یەک بەرمیل نەوتی برێنت 109 دۆلاری تێپەڕاند

K24 - هەولێر

لەگەڵ ئەگەرەکان بە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر رووسیا بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبووەوە، لە هەمانکاتدا دانوستاندنەکانی ئەتۆمی ئێران بەردەوامە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی 1.5% بۆ 109.11 دۆلار بەرزبووەوە، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی 1.6% بۆ 104.89 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

لە دەستپێکی مامەڵەکانی رۆژی دووشەممەوە، بەهۆی پێشبینییەکان بە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر رووسیا و وەستانی دانوستاندەکانی ڤیەننا بەشێوەیەکی کاتی بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنامەی ئەتۆمی، نرخی نەوت بە رێژەی 3% بەرزبووەتەوە.