له مانگی ره‌مه‌زان چی به‌سه‌ر چه‌وری سك دێت؟

K24 - هه‌ولێر:
له كاتی به‌ڕۆژووبوون چی به‌سه‌ر چه‌وری سك دێت؟ چۆن خۆمان له چه‌وری زیاده‌ی له‌ش رزگار بكه‌ین؟ ئه‌و خواردنانه چین، كه پسپۆڕان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن له‌كاتی پارشێو و به‌ربانگدا بیخۆین؟.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی گۆڤاری "نوتريانتس"، به‌ڕۆژووبوون له مانگی ره‌مه‌زان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێشی جه‌سته هه‌یه، ئاماژه به‌وه كراوه، له كۆی (70) توێژینه‌وه، 2947 كه‌س به‌شداری پێكراوه، كه توێژه‌ره‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه، په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان پێكهاته زیاده‌كانی جه‌سته و دابه‌زاندنی كێش هه‌یه له‌كاتی به‌ڕۆژووبووندا.
توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، دابه‌زاندنێكی زۆر له رێژه‌ی چه‌وری هه‌یه له‌نێوان پێش مانگی ره‌مه‌زان و دوای ئه‌و مانگه، ئه‌مه بۆ ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی زیاده‌ی كێشیان هه‌یه، یان قه‌ڵه‌ون، به‌ڵام ئه‌وانه ناگرێته‌وه، كه كێشێكی ئاساییان هه‌یه. له ماوه‌ی 2 تا 5 هه‌فته دوای مانگی ره‌مه‌زان، كێش و پێكهاته‌ی جه‌سته ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی به‌ر له مانگی ره‌مه‌زان.
دابه‌زاندنی كێش
توێژه‌ره‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، ته‌نانه‌ت به‌بێ جێبه‌جێكردنی رێنمایی تایبه‌ت به خواردندن له مانگی ره‌مه‌زان له‌لایه‌ن رۆژووه‌وانه‌وه، كێشی جه‌سته هه‌ر داده‌به‌زێت و چه‌وریش كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كێشیان زیاده، یان قه‌ڵه‌ون.

ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، كه به‌ڕۆژووبوون له مانگی ره‌مه‌زان یارمه‌تیده‌ری سووتاندنی چه‌وری ده‌دات و كێش داده‌به‌زێنێت، ئه‌مه چه‌وی سك-یش ده‌گرێته‌وه، كه له‌و مانگه‌دا بچووكبوونه‌وه‌ی سك و دابه‌زاندنی چه‌وری هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ به‌ڕۆژووبوون، ئه‌وه‌ی له رۆژووه‌وانان داوا ده‌كرێت، پارێزگاری له‌و ئه‌و كێش دابه‌زاندنه بكه‌ن، كه له ره‌مه‌زاندا له‌ده‌ستیان داوه، نه‌هێڵن كێشكیان بگه‌ڕێته‌وه ئاستی پێش ره‌مه‌زان.
چه‌ند ئاماژگارییه‌ك بۆ دابه‌زاندنی كێش و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری له مانگی ره‌مه‌زان:
* به‌لانی كه‌مه‌وه له‌كاتی به‌ربانگ دوو په‌رداخ ئاو بخۆوه.
* ئه‌و میوه‌یه بخۆ، كه شێداره و ئاوێكی زۆری له‌خۆگرتووه، وه‌ك شووتی و ترێ.
* له‌كاتی پارشێو ئه‌و خۆراكانه بخۆ، كه پرۆتین و كاربۆهیدراتیان تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژدا هه‌ست به برسیه‌تی نه‌كه‌ی.
* له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت و خۆشه‌ویستانت نان بخۆ، له‌كاتی خواردن هۆشیار به، له‌به‌رده‌م سه‌یركردنی ته‌له‌ڤزیۆن خواردن مه‌خۆ.
* دوای به‌ربانگ چالاكی جه‌سته‌یی و راهێنانی وه‌رزشی بكه.
* له شه‌ودا ماوه‌ی نیو كاتژمێر به پێ بڕۆ.
* به خورما به‌ربانگه‌كه‌ت ده‌ستپێبكه.
* له‌جیاتی خواردنه سووركراوه و چه‌ورییه‌كان، خواردنی كوڵاو و مێوه‌ی تازه بخۆ، له‌گه‌ڵ زه‌لاته و خورما و په‌رداخێك شیری بێ چه‌وری.
* له‌بری گۆشتی سوور، گۆشتی سپی بخۆ، وه‌ك گۆشتی مریشك و ماسی.
* ئه‌گه‌ر له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو هه‌ستت به برسیه‌تی كرد؛ میوه و زه‌لاته بخۆ.
بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی ره‌مه‌زان قه‌ڵه‌و نه‌بیت، ئه‌و كارانه مه‌كه:
* ئه‌و خۆراكانه مه‌خۆ، كه به‌هاراتێكی زۆری تێدایه، وه‌ك كه‌باب یان سۆس، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی سووتانه‌وه‌ی گه‌ده.
* زیاده‌ڕه‌وی له خواردن مه‌كه.
* پشت به خواردنه خێراكان مه‌به‌سته.
* سوپ و خواردنه دروستكراوه‌كانی له كیس كرا‌و به‌لاوه بنێ.
* ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی شه‌كری تێدایه، فه‌رامۆشی بكه، وه‌ك خواردنه‌وه گازییه‌كان.
* ئه‌و خواردنه چه‌ور و به به‌هاراتانه مه‌خۆ، كه ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كه‌ن، یان ئه‌و خواردنه ترشانه‌ی وا له گه‌ده ده‌كات هه‌ست به تێربوون نه‌كات.
* ده‌ست به به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رزشی نوێ و قورس مه‌كه له مانگی ره‌مه‌زان، ئه‌گه‌ر به‌ر له مانگی ره‌مه‌زان راهێنانێكی وه‌رزشیت هه‌بووه؛ له‌سه‌ری به‌رده‌وام به، به‌ڵام دوای به‌ربانگ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له مانگی ره‌مه‌زان ده‌ته‌وێت ده‌ست به راهێنانێكی وه‌رزشی بكه‌ی؛ به راهێنانێكی قورس ده‌ستپێمه‌كه، ده‌توانی دوای ره‌مه‌زان وه‌رزشه قورسه‌كان ئه‌نجام بده‌ی.
هه‌ندێك خۆراكی گونجاو بۆ پارشێو:
* نانی گه‌نم و نانی ئه‌سمه‌ر "جۆ".
* پاقله‌مه‌نییه‌كان، به‌تایبه‌تی نیسك
* ئه‌و خواردنانه‌ی به هێواشی هه‌رس ده‌كرێن، وه‌ك برنج و ساوار.
* شیر و پێكهاته‌كانی.