كلیان مباپێ له باره‌ی ریال مه‌درید ڕای گۆڕی
به گوێره‌ی نوێترین هه‌واڵی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسا كلیان مباپێ له چوونی بۆ ریال مه‌درید په‌شیمان بووه‌ته‌وه و رازیبووه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
كلیان مباپێ هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان له دوایین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند كه هێشتا هیچ بڕیارێكی له باره‌ی داهاتووی خۆی نه‌داوه، ده‌شڵێت: هه‌موولایه‌ك ده‌زانێت كه هیچ بڕیارێكم نه‌داوه، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌مم كراوه‌یه، نامه‌وێت هیچ بڕیارێكی هه‌ڵه بده‌م.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كلیان مباپێ ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: مباپێ دۆخی ریال مه‌دریدی بۆ وه‌رزی داهاتوو باش نابینێت، زیاتر پرۆژه‌كه‌ی بارسێلۆنا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی چاڤی هێرناندێز سه‌رنجی راكێشاوه، بۆیه له چوونی بۆ ریال مه‌درید پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت بارسێلۆنا هه‌ڵبژێرێت، ئه‌گه‌رنا ره‌نگه هه‌ر له پاریس مێنێته‌وه و بۆ چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام بێت.
كلیان مباپێ 23 ساڵان، له یانه‌ی مۆناكۆ ده‌ركه‌وت، دواتر ئه‌م یانه‌یه‌ی جێهێشت و له 2017 به به‌های 120 ملیۆن یۆرۆ بۆ پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 37 یاری، 26 گۆڵ و 17 ئاسیستی كردووه.