ریال مەدرید پاره‌ش ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هازارد له كۆڵ خۆی بكاته‌وه
بەپێی بەرنامەی کواترۆی ئیسپانی ریال مەدرید نایەوێت ئێدین هازارد بفرۆشێت چونکە دەزانێت کارێکی ئاڵۆزە، بەهۆی پێکانە زۆرەکانی و بەرزی مووچەکەی.
لە بەرنامەکە ئاماژە بەوەش کراوە ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوو گفتووگۆ لەگەڵ هازارد دەکات بۆ ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێک بە خواستن روو لە یانەیەکی دیکە بکات.
بەڵام ریال مەدرید مەرجی بۆ ئەو یانەیە هەیە کە هازارد دەگوازێتەوە و پێویستە بە رێکخراوی یارییان بۆ بکات و مێرەنگی ئامادەشە مووچەکەی هازارد بدات کە ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆیە.
هازارد ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 22 یاری كردووه 1 گۆڵ و 2 ئاسیستی هه‌یه، زۆربه‌ی جار به‌شێوه‌ی یه‌ده‌گ به‌شداریی كردووه.
کواترۆ هێمای بۆ ئەوەش کردووە ریال مەدرید وەرزی داهاتوو هازارد بە خواستن دەداتە یانەیه‌ك بۆ ئەوەی ئاستی بگەڕێتەوە و دواتر تا تەواوکردنی گرێبەستەکەی لە سانتیاگۆ بەردەوام دەبێت.
هازارد لە هاوینی 2019 لە یانەی چێڵسیەوە بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ریال مەدرید و تا ئێستا 65 یاریی بە درێسی شاهانەکان کردووە و ته‌نیا 6 گۆڵ و 10 ئاسیستی هه‌یه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2024 له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتایی دێت.