بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی نه‌خۆشخانه‌كان لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای سلێمانی، به فه‌رمانی وەزیری تەندروستی، بڕیار درا لێژنەیەکی باڵا، بەمەبەستی بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی ئه‌و گرفتەکانه سه‌ردانی ئه‌و شاره بكه‌ن.
به گوێره‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاری، كه به واژووی سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه، تێیدا هاتووه، بەمەبەستی بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی گیروگرفتەکان و رێگاچارەکانی نەبوونی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی دابینکردنی دەرمان، پێداویستی پزیشکی و خەرجنەکردنی شایستە داراییەکان لەلایەن بانکەکانی سلێمانی، بۆ پاڵپشتیکردن و بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی لە نەخۆشخانەکان، لیژنه‌یه‌ك سەردانی مەیدانی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن.