سزای دیكه به‌سه‌ر مۆسكۆ ده‌سه‌پێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی ئۆكرانی له نزیك كیێڤ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی چه‌ند سزایه‌كی نوێ به‌سه‌ر مۆسكۆ بسه‌پێنن، پێشبینی ده‌كرێت، سزاكان كچه‌كانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیاش بگرێته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "عه‌ره‌بیه"، دیپلۆماتكاران چاودێری دۆسیه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، كه یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشنیازی كردووه، سزای نوێ به‌سه‌ر رووسیا بسه‌پێنرێت و سزاكه هه‌ردوو كچه‌ی پوتن-یش بگرێته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت، له‌و هه‌نگاوه‌دا خێزان و كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌ركرده‌ی كرملین له لیستی سزاكان زیاد بكرێت، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشی رووسیا له‌سه‌ر ئۆكرانیا.
ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا سزاكانی سه‌ر رووسیا په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، سزاكان چه‌ند بڕیارێكی تێدایه، كه قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت و بلۆككردنی سه‌رمایه‌ی بارزگان و ده‌وڵه‌مه‌ند و سیاسی و به‌رپرسه رووسه‌كان و خێزانه‌كانیان ده‌گرێته‌وه.
پوتن لە قسەکردن دەربارەی خێزانەکەی خۆی بەدوور دەگرێت
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت ژۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی ده‌كه‌ن، كۆشكی سپی ئه‌م هه‌فته‌یه كچانی كه‌سی یه‌كه‌می كریملن بخاته لیستی سزادراوان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پوتن ژیانی خێزانه‌كه‌ی به په‌رده‌یه‌كی پۆڵاین داپۆشیوه، به ئاشكرا خۆی له قسه‌كردن له‌باره‌ی خێزانه‌كه‌ی، یان كچه‌كانی به‌دوورده‌گرێت و زیانیارییه‌كان ده‌شارێته‌وه.
هه‌رچه‌ند پێشتر سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاندووه، كه له هاوسه‌ری پێشووی "لیودمیلا ئه‌لیكسه‌نده‌رۆڤنا ئه‌شیرۆتنیا" دوو كچی به ناوه‌كانی ماریا و كاترینا هه‌یه، به‌ڵام دیار نییه، كه له ژنێكی دیكه‌ش منداڵی هه‌یه، له ساڵانی رابردوو ده‌نگۆیه‌ك هه‌بووه، كه په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له‌گه‌ڵ خانمه یاریزان "ئه‌لینا كابایڤا" هه‌بووبێت و دوو منداڵی دووانه‌ی لێ هه‌بێت، به‌ڵام دواتر كابایڤا ره‌تیكرده‌وه، كه منداڵی له پوتن بووبێت.