بڕیاری داشکاندنی کرێی کارەبای نانەواخانەکان جێبه‌جێ ده‌كرێت

بڕیارەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكرده‌وه‌
كرێی كاره‌بای نانه‌واخانه‌كان كه‌مده‌كرێته‌وه‌
كرێی كاره‌بای نانه‌واخانه‌كان كه‌مده‌كرێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

وەزیری کارەبا بە پشتبەستن بە فەرمانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕیاری داشکاندنی (50%) کرێی کارەبای نانەواخانە و سەمونخانەکان دەرکرد.

له‌ گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌با واژۆی له‌سه‌ر كردووه‌، بڕیارەکە لە رۆژی (2022/4/10) بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی جێبەجێ دەکرێت.

نووسراوی وه‌زاره‌تی كاره‌با
نووسراوی وه‌زاره‌تی كاره‌با