ریال مه‌درید هه‌واڵێكی خۆشی له‌ باره‌ی ئانچیلۆتی بۆ هانده‌رانی راگه‌یاند

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی ریال مه‌درید
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی ریال مه‌درید

کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رزگاری بووە و ئەمشەو لە یاریی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی ئامادە دەبێت.

ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند لە نوێترین ئەنجامی پشکنینەکان کە بۆ کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری کراوە ئەنجامەکەی نێگەتیڤ دەرچووە و لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رزگاری بووە.

مەدرید هێمای بۆ ئەوەش کردووە راستەوخۆ دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکە کارلۆ ئانچیلۆتی گەشتی لەندەنی کردووە بۆ ئەوەی ئەمشەو لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر چێڵسی ئامادەبێت.

ئانچیلۆتی بەر لە یاریی یانەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ تووشی کۆرۆنا بووە لەبەر ئەوە داڤید ئانچیلۆتی کوڕی لەو یارییە سەرکردایەتی تیپەکەی کردو و توانیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک براوەبن.