ھێلکەی کیندەر بۆ منداڵەکانتان مەکڕن

K24 - هه‌ولێر:
63 كه‌س له به‌ریتانیا كه زۆربه‌یان منداڵن، به‌هۆی خواردنێك تووشی په‌تای سالمونیلا بوون، هێلكه‌كه له شوكه‌لاته پێكهاتووه، له ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی دیارییه‌كی تێدایه و منداڵان حه‌زیان لێیه، ناوه بازرگانییه‌كه‌شی "كینده‌ر سوپرایز"ـه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی "بی ئه‌ی میدیا"ی به‌ریتانیا، ئاژانسی پێوانه‌كردنی خۆراك رایگه‌یاندووه، داوا له كۆمپانیای "فیریرۆ"ی تایبه‌ت به درووستكردنی شوكه‌لاته كراوه، به‌رهه‌مه‌كانیان له هێلكه‌ی كینده‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه به‌لجیكا، كه له‌وێ درووست ده‌كرێت.
له راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه كراوه، له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی تووشبووی سالمونیلا تۆماركراوه، به تایبه‌تی له ئێرله‌ندا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، سوید و هۆڵه‌ندا. به‌ڵام هیچ حاڵه‌تیكی مردن له به‌ریتانیا تۆمارنه‌كراوه، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش له ناو منداڵانی ته‌مه‌ن 5 ساڵ و كه‌متره.
كۆمپانیای "فیریرۆ"، كه به‌رهه‌مهێنه‌ری هێلكه‌ی "كینده‌ر سوپرایز"ـه، به‌رهه‌مه‌كانی له بازاڕ كێشاوه‌ته‌وه و ئامۆژگاری خه‌ڵكیشی كردووه، كه كه‌س ئه‌و هێلكه‌یه نه‌خوات.
هه‌ندێك وڵات هێلكه‌ی "كینده‌ر سوپرایز"یان له بنه‌ڕه‌ته‌وه قه‌ده‌غه كردووه، وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای ئه‌و وڵاته رێگه به به‌خشینی دیاری نادات له‌گه‌ڵ خواردنی منداڵان، به‌ڵام هه‌ندێك وڵاتی دیكه به‌رهه‌مه‌كه به مه‌ترسیدار داده‌نێن، چونكه چه‌ند پارچه‌یه‌كی بچوكی وه‌ك دیاری تێدایه و ده‌بێته هۆی خنكاندنی منداڵان، هه‌ر چه‌نده كۆمپانیاكه هۆشداری داوه و نووسیوویه‌تی: "بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 3 ساڵ گونجاو نییه".
په‌تای سا‌لمۆنیلا، نه‌خۆشییه‌كی به‌كتریاییه و تووشی رێخۆڵه ده‌بێت، ئه‌و به‌ركتریایه زیاتر له ریخۆڵه‌ی ئاژه‌ڵ و مرۆڤ ده‌ژی، له رێگه‌ی ئاوی پیس و خواردنی تێكچووه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
زۆربه‌ی جار تووشبووانی سا‌لمۆنیلا هیچ نیشانه‌یه‌كیان نییه، به‌ڵام هه‌ندێكیش له ماوه‌ی 8 تا 72 كاتژمێر تووشی سكچوون و تا و گرژبوونی سك ده‌بن، زۆربه‌شیان له چه‌ند رۆژێكدا به‌بێ چاره‌سه‌روه‌رگرتن چاكده‌بنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و په‌تایه بێ مه‌ترسی نییه، هه‌ندێك تووشبوو به توندی ده‌یگرن و ده‌بێت به‌په‌له بۆ نه‌خۆشخانه بگوازرێنه‌وه.