پوتن: دێم به‌ڵام به مه‌رج
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا كه هاوڕێی ته‌مه‌نی سه‌رۆكی رووسیایه، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ پوتن كردووه و داوای لێكردووه ده‌ستبه‌جێ جه‌نگ له ئۆكرانیا رابگرێت و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ركرده‌كانی فه‌ره‌نسا، ئۆكرانیا و ئه‌ڵمانیا كۆببێته‌وه.
ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا كردووه، داوای كردووه ده‌ستبه‌جێ و به‌په‌له شه‌ڕ له ئۆكرانیا رابگرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا داواشی له پوتن كردووه به په‌له بگاته بۆدابێست بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئۆكرانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا. پوتن له وه‌ڵامدا رایگه‌یاندووه، "دێم به‌ڵام به مه‌رج".
پێشتر سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا رایگەیاندبوو، "شەڕی ئۆکرانیا شەڕی ئێمە نییە، نە چەك نە سەرباز بۆ ئۆکرانیا نانێرین و رێگەش نادەین هاوکاری سەربازی بەوڵاتەکەماندا بگاتە ئۆکرانیا".
به‌ره‌به‌یانی 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) به‌كاتی ئۆكرانیا، رووسیا له 3 قۆڵه‌وه هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، زیاتر لە 43 رۆژه شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیادا کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.