پشكێنه‌رانی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئاشكرای ده‌كات، له چه‌ند رۆژی داهاتوو پشكێنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د ئیسلامی، سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند، دوای دووباره وه‌ستانه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ڤییه‌ننا له نێوان تاران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له رۆژانی داهاتوو تیمێكی پشكێنه‌رانی وزه‌ی ناووكی سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن.
ئیسلامی راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی زۆرێك له به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت پێشكه‌ش به ئاژانسی وزه‌ی ناووكی نێوده‌وڵه‌تی كردووه. ده‌شڵێت: "به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی ئێران بۆ كاروباری ئاشتییه".
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، تاران ته‌واوی ورده‌كاری به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌وڵده‌دات متمانه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكاته‌وه.
دوای وه‌ستانی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی له ڤییه‌ننا، تاران واشنتن یه‌كتری به ته‌گه‌ره خستن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆكان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.