ئه‌یه‌سیا و بۆكا، دوای 81 ساڵ جیاوازی، مرۆڤ هه‌ر دڵڕه‌قه
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
رێكه‌وتێكی سه‌یره، رووداوی بوكا-ی نزیك كێڤ له هه‌مان رووداوی خوێناوی 81 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌یه‌سیا-ی رۆمانیا ده‌چێت كه له‌سه‌ر ده‌ستی نازییه‌كان ئه‌نجامدرا.
ئه‌لبومی تاوانه‌كان هه‌ڵبه‌ره‌وه زۆریان وه‌ك یه‌كن ته‌نیا رۆژ و مانگ و ساڵه‌كان جیاوازن، چونكه بكه‌ره‌كانی یان به فه‌رمانی دیكتاتۆره‌كانه یان به‌چكه دیكتاتۆره‌كان، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له خوێن ساردی و دڵڕه‌قی مرۆڤ.
كاتێك رۆمانیا بووه هاوپه‌یمانی رایخی سێیه‌م، سوپاكه‌ی نارده مۆلدۆڤای ئێستا كه ئه‌وكات به‌شێك بوو له یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، سوپای سووری سۆڤیه‌ت كه‌وته بۆردوومانی نازییه‌كان له‌سنووری مۆڵدۆڤا له‌به‌رامبه‌ردا بزووتنه‌وه فاشستیی و دژه جوله‌كه‌كان له‌ناو رۆمانیا ده‌ستڕۆیشتوو بوون و ته‌واوی وڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بوو كه‌وتنه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی جوله‌كه‌كانی شاری ئایه‌سیا-ی رۆمانیا و له‌یه‌ك شه‌و و رۆژدا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه 13 هه‌زار جوله‌كه‌یان گولـله‌باران كرد به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ شیوعییه‌كان.
دیمه‌نی شه‌قامه‌كانی ئایه‌سیا-ی رۆمانیا وه‌ها بوو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ته‌رم كه‌وتبوو، خه‌ڵكیش له خوێنساردییه‌وه به‌لایدا تێده‌په‌ڕین، دڵڕه‌قی مرۆڤ تا ئه‌مساته به‌رده‌وامه، سوپای رووسیا له مانگی ئادار (مارسی 2022) هه‌مان دیمه‌نی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی بۆكا-ی نزیك كێڤ-ی وڵاتی ئۆكرانیا دووباره كرده‌وه، و كه‌وتنه گولله‌بارانكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئۆكرانی بوون.
رووداوی ئایه‌سیا-ی رۆمانیا له حوزه‌یران (یۆلیۆی 1941) له‌به‌رئه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی ته‌نیا هۆكارێك هه‌بوو بۆ كوشتن‌یان، جوله‌كه بوون، به‌ڵام رووداوی بوكا-ی ئۆكرانیا له مانگی ئادار (مارسی 2022) روویدا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئۆكرانی بوون.
دیمه‌نه‌كانی رووداوه‌كان زۆرن، به‌ڵام رووداوی ئایه‌سیا-ی رۆمانیا و بوكا-ی ئۆكرانیا له زۆر رووه‌وه له یه‌كده‌چن: له ئایه‌سیا-ی رۆمانیا، سه‌ربازه رووسه‌كان ماڵ به‌ماڵ گه‌ڕاون و داوای مۆبایل-یان له هاووڵاتیان كردووه هه‌ر نامه‌یه‌ك به دڵی ئه‌وان نه‌بووبێت یان ئاڵای ئۆكرانیای له‌سه‌ر بووبێت، له‌جێگه‌ی خۆیاندا گولله‌باران كراون، به‌هه‌مان شێوه بزووتنه‌وه فاشیستییه‌كان به‌هاوكاری سوپای نازی له شاری بوكا-ی ئۆكرانیا ماڵ به‌ماڵ و دوكان به دوكان گه‌ڕاون هه‌ركه‌سێك ناسنامه‌ی جوله‌كه‌ی پێبوایه راسته‌وخۆ گولـله‌باران ده‌كرا.