وڵاتێك به فه‌رمی كۆتایی كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای ده‌كات، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه (ئایار) ته‌واوی پابه‌ندی و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به په‌تای كۆرۆنا هه‌ڵده‌گیرێن.
كارڵ لوتیرباخ، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، "ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرتنی یه‌كجاره‌كی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا هه‌ڵبگرم، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی خراپه".
پێشتر ئۆلاڤ شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا حه‌وت رۆژ كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی له وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، به گوێره‌ی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا له كۆتایی ئه‌م مانگه و سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ته‌واوی رێكار و خۆپارێزییه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا هه‌ڵده‌گیرێن.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا، تا ئێستا 131.455 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، جیا له‌وه‌ش 17.675.700 كه‌س دوای تووشبوونیان به كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، 22.136.789 كه‌سیش تا ئێستا له ئه‌ڵمانیا تووشی ئه‌م په‌تایه بوونه.