ئۆکرانیا داوا لە ناتۆ دەکات چەکی پێویست بۆ کیێڤ دابین بکات
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی نیسانی 2022، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، دمیترۆ کولیبا داوای لە ئەندامانی هاوپەیمانێتی ناتۆ کرد هەموو ئەو چەکانەی کیێڤ بۆ جەنگەکە پێویستی پێیەتی دابینی بکەن.
دمیترۆ کولیبا لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسل پایتەختی بەلجیکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "داواکاریەکانی من زۆر سادەیە، تەنها سێ شت لەخۆدەگرێت، چەک، چەک و چەک."
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵاتێکی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ گوتی: "من داوا لە هەموو هاوپەیمانان دەکەم کە نیگەرانی و دوودڵی وەلانێن و هەموو ئەو پێداویستیانە بۆ ئۆکرانیا دابین بکەن کە پێویستی پێیەتی."
بهرهبهیانی 24ی شوبات (فێبرایهری 2022) بهكاتی ئۆكرانیا، كه دهشێت ئهم مێژووه ببێته سهرهتای جهنگی سێیهمی جیهانی، رووسیا له 3 قۆڵهوه هێرشی زهمینی و ئاسمانی كرده سهر ئۆكرانیا، زیاتر لە مانگێکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیادا کاردانەوەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.
سەرچاوە: AFP