ئۆباما: پوتن زۆر گۆڕاوه

K24 - هەولێر:
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و پوتنه‌ی ئێستا ده‌یبینم، وه‌ك ئه‌و كاته نییه كه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ناسیبووم".
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا بۆ گۆڤاری ئه‌تلانتیك له‌باره‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد ئه‌و كه‌سه‌ی پێش پێنج ساڵ كارم له‌گه‌ڵی كرد، له ئێستادا كه‌وتووه‌ته ناو جه‌نگێكی خوێناوی و كاره‌ساتی دروستكردووه.
ئۆباما گوتی: "به‌ر له پێنج ساڵ پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد پوتن به‌مشێوه هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا".
هه‌روه‌ها ئۆباما له‌باره‌ی ئه‌و تاوانكارییه‌ی پوتن گوتیشی: "دیموكراتییه‌ت له جیهاندا شێواو و لاوازه".
سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كرده‌وه‌كانی پوتن بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر دیموكراتییه‌ت و جیهانگه‌رایی، داهاتووی مرۆڤایه‌تی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه. ده‌شڵێت: "سه‌یرم هات كه كرملن بڕیاری شه‌ڕیدا".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی پوتن رایگه‌یاند، "به‌ر له جه‌نگی ئۆكرانیا پێم وابوو پوتن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانییه‌كان ده‌كات، كاتێك بینیم هێز ره‌وانه‌ی سه‌ر سنووری ئۆكرانیا ده‌كات ئه‌و روانینه‌ی لام دروستبوو كه زیره‌كانه گفتوگۆ ده‌كات، لام سه‌یر بوو دواجار پوتن بڕیاری جه‌نگی راگه‌یاند".
تره‌مپ ده‌شڵێت: "پوتن زۆر گۆڕاوه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه جیهانیش زۆر گۆڕاوه".
پێش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیا هه‌ردوو سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا (تره‌مپ و ئۆباما) پوتنیان به پیاوێكی زیره‌ك وه‌سفكردبوو، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركرده ئه‌وروپییه‌كان به گێل ناوی پوتنیان ده‌برد.