هاوتا ئه‌سعه‌د كۆچی دواییكرد
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بواری گۆرانی و هونه‌ری كوردیی، هاوتا ئه‌سعه‌د له شاری هه‌ولێر، به هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دواییكرد.
هاوتا ئه‌سعه‌د له دایكبووی 1961ی شاری هه‌ولێره و له 1983ه‌وه له بواری هونه‌ر و گۆرانی كوردیی كار ده‌كات و له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریی خۆیدا ده‌یان گۆرانی تۆمار كردووه.
هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو، له دوای خۆی شه‌ش منداڵی به ناوه‌كانی "یوسف، محەمەد، ئەحمەد، کەژێ، هه‌ستی و هاوده‌نگ"ـی به‌جێهێشتووه.