خۆڵبارین ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه
K24 - هەولێر:
خۆڵبارین یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌ی كه مرۆڤ تووشی بێزاری و تووڕه‌بوون ده‌كات، وا له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌كات تووشی كێشه ببێته‌وه، به‌تایبه‌ت منداڵان و پیر و په‌ككه‌وته‌كان، زیاتر دووچاری گرفت ده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (ئه‌لده‌ستوور)ـی ئوردنی، خۆڵبارین سوودی زۆری بۆ مرۆڤایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا پێی نه‌زانراوه.
رۆژنامه‌ی (ئه‌لده‌ستوور) ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه، خۆڵبارین ده‌بێته هۆی رێگریكردن له گێڕانه‌وه‌ی تیشكه زیانبه‌خشه‌كان و كووشتنی ڤایرۆسی ناو هه‌وا، هه‌روه‌ها كه‌شوهه‌وا فێنك ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه سووده‌كانی خۆڵبارین به‌گشتی بریتین له:
یه‌كه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه زیانبه‌خش و كووشنده‌كان
دووه‌م: هاوكار ده‌بێت بۆ بارانبارین
سێیه‌م: به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری منداڵان
چواره‌م: ره‌گه‌زی زۆر گرنگ به ده‌ریاكان ده‌به‌خشێت