له سلێمانی بڕیارهكانی حكومهت جێبهجێ ناكرێن
K24 – سلێمانی:
بەهۆی جێبەجێنەكردنی بڕیار و رێنماییە داراییەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و دەڤەرەكانی گەرمیان و راپەڕین، كێشەی دارایی گەورە بۆ مووچەخۆران دروست بووە.
لهو بارهیهوه، پهیامنێری كوردستان24 له سلێمانی له راپۆرتێكدا رایگهیاند، رۆژ بەڕۆژ كێشەی نوێ بەرۆكی خەڵكی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین دەگرێت. كێشەكان تایبهتن به بواری دارایی، ئهمهش هاووڵاتیانی بێزار كردووە.
گوتیشی: ئەگەر بێت و ئەو بڕیارانەی، كە حكومەتی هەرێم دەریدەكات وەك خۆی جێەجێبكرێن؛ ئەو كێشانەی ئێستا هەن له شارهكه چارەسەر دەبوون.
روونیشیكردهوه، لایەنە بەشدارەكانی حكومەت، کە پۆستی گرنگیان هەیە دەبوایە لە سەرجەم شارەكان بڕیارەكانی حكومەت وهك ئهوهی ههیه جێبهجێ بكهن.
لهو بارهیهوه، نهبهرد كهریم، مامۆستای زانكۆ لەو بڕوایەدایە ئەركی یەكێتی و گۆڕانە بڕیارەكانی حكومەت جێبەجێبكەن، بەڵام ئهو رای وایه ئەوە لە سلێمانی نابینرێت.
پهیامنێری كوردستان24 باسی لهوهشكرد، لە هەرێمی كوردستان دەستكەوت هاوبەشی زۆرە، بەڵام لە كاتی تەنگانە و قەیران زۆرێك خۆی بێبەری دەكات، بەرپرسیارێتی كارەكانی كابینەی 9 تەنیا ئەركی پارتی نییە، بەڵكو هاوشێوەی پارتی یەكێتی و گۆڕان ئەركی جیێبەجێكردنی كارنامەی حكومەتیان لە ئەستۆدایە.
جهختیشیكردهوه، لایەنە بەشدارەكانی حكومەت ئەركێكی مێژوویان لە ئەستۆدایە، كە ئەویش جێبەجێكردنی ئەو كارنامەیە، كە حكومەتی لەسەر پێكهاتووە بۆیە پابەندبوون بە رێكکەوتن و جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی كاتی هەڵبژاردن كاری لە پێشینەی لایەنەكانە.