عه‌لی حوسێن: هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ كاركردن

کابینە یەک لە دوای یەکەکانی رابردووی حکومەتی عێراق نەیانتوانیوە لە ئاست چاوەڕوانی و داخوازییەکانی گەلی عێراق بن

K24 – هه‌ولێر:

عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، مەبەست لە پێکهێنانی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی، گواستنەوەی عێراق بوو بۆ قۆناغێکی دیکە لەرێگەی پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی، چونکە کابینە یەک لە دوای یەکەکانی رابردووی حکومەتی عێراق نەیانتوانیوە لە ئاست چاوەڕوانی و داخوازییەکانی گەلی عێراق بن.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ كوردستان24، عه‌لی حوسێن گوتیشی: هاوپەیمانێتیەکە وەک خۆی ماوە و کاردەکەن بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان.

به‌ هۆی نه‌یارێتی لایه‌نه‌ شیعییه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هاوپه‌یمانی سه‌در و پارتی و سوننه‌كان ماوه‌ی 40 رۆژیان داوه‌ته‌ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنن.