ئێران: ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی تائیفی بخه‌نه ناومان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پارێزگاكانی ئێران، په‌روێز سروری رایگه‌یاند، دوژمنانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یانه‌وێت ناكۆكی تائیفی له ناو خه‌ڵكی ئێران درووست بكه‌ن و شه‌ڕ و پشێوی بنێنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی باڵای پارێزگاكان، سروری گوتیشی: ستراتیژی ئه‌مڕۆی دوژمنانی كۆماری ئیسلامی شێواندنی ناوبانگی ئێرانه و ده‌یانه‌وێت خاڵه لاوازه‌كان گه‌وره بكه‌ن و له بایه‌خی سیستمی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
گوتیشی: په‌لامار و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له دژی زانایانی ئایینی به‌شێكه له‌و هه‌وڵانه‌ی دوژمنان ده‌یده‌ن بۆ نانه‌وه‌ی ململانێی ناوخۆیی و درووستكردنی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی.
سه‌رچاوه: ئیرنا