30 كۆچبه‌ری نایاسایی په‌ڕینه‌وه ناو خاكی عێراق ده‌ستگیر كران
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراقی ئاشكرای ده‌كات، 30 كۆچبه‌ر ده‌ستگیر كراون به‌قاچاخ په‌ڕینه‌وه ناو خاكی عێراق، ده‌ستگیر كران.
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراقی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تییدا هاتووه، 30 كۆچبه‌ری وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا، له رێگه‌ی پارێزگای میسانه‌وه په‌ڕینه‌وه ناو خاكی عێراق.
هه‌واڵگری عێراق روونیكرده‌وه، 3 قاچاخچیش ده‌ستگیر كراون، كه له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره كۆچبه‌ره‌كانیان په‌ڕاندووه‌ته‌وه ناو خاكی عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو، ته‌واوی گرووپه‌كه راده‌ستی دام و ده‌زگا یاساییه‌كان كرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سزای خۆیان وه‌ربگرن و كۆچبه‌ره‌نیش دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه.
میسان ده‌كه‌وێته باشووری عێراق، له رۆژهه‌ڵاته‌وه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران، رووباری دیجله‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.